برایەتی نزیكە لە سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پلە یەكی كوردستان

برایەتی نزیكە لە سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پلە یەكی كوردستان
لە چوارچێوەی یارییەكانی جەولەی دووەمی خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی پێی كۆمەڵەی باكوور، رۆژی هەینی دوو یاری ئەنجامدرا.
لە یاریگەی كۆمپانیای نەوت تایبەت بە یانەی كەركووك هەردوو یانەی گازی باكوور و برایەتی رووبەرووی یەمتربوونەوە، لەم یارییەدا هەردوو یانە بە گۆڵێك یەكسانبوون، گۆڵی یانەی برایەتی لە رێگەی فەرهەنگ وریا بە لێدانی سزا تۆمار كرا و گۆڵی بەرانبەر بۆ یانەی گازی باكوور لە رێگەی یوسن شكور تۆماركرا، بەم ئەنجامە یانەی برایەتی لە پێشەمگی كۆمەڵەكە مایەوە.
لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی دیالی و سەڵاحەدین بە ئەنجامی (2-2)گۆڵ یەكسانبوون.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق یانە سەركەوتەكان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەسەر سێ كۆمەڵە دابەشكردووە، كە لە هەر كۆمەڵێك یەك یانە بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت لەگەڵ باشترین دووەم لە هەر سێ كۆمەڵە بۆ چوار گۆشەی زێرین سەردەكەوێت، كە گشت یارییەكان لە یاریگەی گەڵ لە شاری بەغداد ئەنجامدەدرێت و دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
ئەنجامی كۆمەڵەی بەغداد
جەولەی یەكەم
خەتووت - جەیش 1-0
سەناعات - حوسێن 2-0
جەولەی دووەم
حوسێن - خەتووت 1-0
سەناعات - جەیش 2-1
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- یانەی سەناعات 6 خاڵ
2- یانەی حوسێن 3 خاڵ
3- یانەی خەتووت 3 خاڵ
4- یانەی جەیش سفر خاڵ
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی باشوور و فوراتی ناوەراست
جەوڵەی یەكەم
بەحری - دیوانیە 2-1
میسان - قاسم 2-1
جەولەی دووەم
قاسم - دیوانیە 2-1
بەحری - میسان 2-1
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- یانەی بەحری 6 خاڵ
2- یانەی میسان 3 خاڵ
3- یانەی قاسم 3 خاڵ
4- یانەی دیوانیە سفر خاڵ
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی باكوور و كوردستان
جەولەی یەكەم
برایەتی - سەڵاحەدین 5-2
گازی باكوور - دیالی 1-1
جەولەی دووەم
برایەتی - گازی باكوور 1-1
دیالی - سەڵاحەدین 2-2
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- یانەی برایەتی 4 خاڵ
2- یانەی دیالی 2 خاڵ
3- یانەی گازی باكوور 2 خاڵ
4- یانەی سەڵاحەدین 1 خاڵ.
جێگەی باسە دوای كشانەوەی یانەی سلێمانی لە خولی پلە یەكی عێراق، بەفەرمی یانەی برایەتی هاتە شوێنی سلێمانی.
رێبین رەمزی
Top