خەڵاتە ماددییەکانی یۆرۆی 2016 ئاشکراکران
یوفا خەڵاتە ماددییەکانی پاڵەوانێتییەکەی لە 196 ملیۆن یۆرۆییەوە بۆ 301 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزکردنەوەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان لە 16 هەڵبژاردە بۆ 24 هەڵبژاردە.
هەر هەڵبژاردەیەکی بەشدار لە پاڵەوانێتیییەکەدا هەشت ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، لە ئەگەری هەر یەکسانبوونێک 500 هەزار یۆرۆ و لە ئەگەری بردنەوەی هەر یارییەکەیش هەڵبژاردەکان بە یەک ملیۆن یۆرۆ خەڵاتدەکرێن.
ئەو هەڵبژاردەی دەگاتە قۆناخی شازدە بە یەک ملیۆن و نیو خەڵاتدەکرێت، ئەوەی دەگاتە قۆناخی هەشت 2.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ئەوەشی دەگاتە قۆناخی پێشکۆتایی پالەوانێتییەکە چوار ملیۆن یۆرۆ و خاوەنی پلەی دووەمیش بە پێنج ملیۆن یۆرۆ خەڵاتدەکرێت.
هەرچی پاڵەوانی یۆرۆی 2016 یە کە لە ئەگەری بردنەوەی هەر حەوت یارییەکە و گەیشتنە یاری کۆتایی بە 27 ملیۆن یۆرۆ خەڵاتدەکرێت.
م
