بارترا له رقی پیكێ له بارسا رۆیشت
هه‌رچه‌نده ده‌زگاكانى راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارترا به‌هۆی بێئومێدبوون له‌وه‌ی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسادا بكاته‌وه، بڕیاری رۆیشتنی داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و هۆكاره به نادروست ده‌زانێت و نهێنی راسته‌قینه‌ی رۆیشتنی بارترا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "بارترا بێزار ببوو له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی پیكێ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد، بۆیه بڕیاریدا له‌و رابكات".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو ماڵی یانه كه‌تالۆنییه‌كه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه په‌یوه‌ندی نێوان پیكێ و بارترا زۆر خراپ بوو، له‌ناو یاریگه‌و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌شدا، ئه‌ویش به‌هۆی بێڕێزیكردنى به‌رده‌وامی پێكی بوو به بارترا و ده‌ڵێت "ته‌نانه‌ت پیكێ هه‌مووجارێ له ژووری جلگۆڕین و له كاتى مه‌شقه‌كاندا له‌به‌رچاوی هه‌موو هاوڕێكانى، بارترای به ئاژه‌ڵی ماڵی ناوده‌برد، ته‌نانه‌ت جارێكیان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش بارترای بێزاركردبوو، كه خۆی كوڕێكی هێمن و له‌سه‌رخۆیه‌و حه‌ز به كێشه‌و گرفت ناكات، بۆیه وه‌ڵامی پیكێی نه‌ده‌دایه‌وه تاوه‌كو دواجار بڕیاریدا له‌ده‌ست پێكی رابكات".
م
