دانیەل ئاگێر ماڵئاوایى كرد

دانیەل ئاگێر ماڵئاوایى كرد
دانیه‌ل ئاگێرى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك و یانه‌ى برۆندبى ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى وازهێنانى له‌ یاریكردن راگه‌یاند .

ئاگێرى ته‌مه‌ن 31ساڵ ئه‌مڕۆ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هه‌واڵى وازهێنانى له‌ یاریكردن راگه‌یاندو ئاشكرایكردووه‌ پاش ماوه‌یه‌ك پشوودان له‌ بوارى كارگێڕى تۆپى پێ ده‌ستبه‌كار ده‌كاته‌وه‌ .

ئاگێر پێشتر یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانى یانه‌ى لیڤه‌رپوول و 75 یاریشى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك كردووه‌.








م
Top