جیمس رۆدرێگز بە لێدوانێكی تانەی لە ریاڵ مەدرید دا
مۆندۆ دیپۆرتیۆ، لێدوانی ئەوی بڵاو كردووەتەوە، كە دەڵێت: بەردەوام خۆشحاڵم كە بۆ یارییەكان بانگهێشت دەكرێم و بەشداریم پێ دەكرێت، من یاریزانی تۆپی پێم.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو پەیامە بە پلەیەك بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە، كە لە وەرزی رابردوودا بەشداریی زۆری پێ نەكرا و لە كۆتایی چامپیۆنس لیگیشدا یاریی نەكرد.
هەرچەندە جیمس لە یاریی یەكەمی كۆپا ئەمەریكایاندا بەرانبەر ئەمەریكا، لە شانیدا تووشی پێكان هات، بەڵام لە یاریی دواتردا بەشداریی پێ كرا و سەركەوتنیان بە دەست هێنا.
م
