بەرشلۆنە داوای یاریزانێکی خۆی دەکاتەوە
بەرشلۆنە داوای یاریزانێکی خۆی دەکاتەوە
رۆژنامەی مۆندۆی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی بەرسیلۆنای ئیسپانی ھەوڵی گەڕانەوەی یاریزانی پێشووی یانەکەی کیتا دەدات کە ئێستا لە ریزی یانەی لازیۆ درێژە بە یاری کردن دەدات، کیتای تەمەنی ٢١ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە فێرگەی پێگەیاندنی لاماسیا بووە لە ساڵی ٢٠٠١چۆتە ریزی یانەی لازیۆ لە ٧٧یاری ڕابردوو یانەکە بەشداری کردووە و ١٠گۆڵی تۆمارکردووە بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی بەرسیلۆنا بەفەرمی داوای ئەم یاریزانەی کردوە لەسەر داوای ئەنرێکی ڕاھێنەری یانەی بەرسا بەھێنانی ئەم یاریزانەش دەیانەوێت وەکو یاریزانی یەدەگ بێت لە شوێنگرەوەی ھەریەک لەیاریزانان میسی و سوارێز و نیمار ، لە ھەمان کاتیشدا رۆژنامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە بەرێوەبەری کارەکانی کیتا لەگەل پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دانیشتووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریزی یانەی مێرنگی بۆیە تاکو ئێستا یەک لای نەبۆتەوە کە کیتا لە وەرزی نوێ یاری بۆ کام یانە دەکات.
کارزان کانەبی
