پوگبا لە ریال مەدرید نزیکە

پوگبا لە ریال مەدرید نزیکە

پوگبا لە ریال مەدرید نزیکە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی وڵاتی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کەوا ھەردوو یانەی ریال مەدرید و یۆڤانتۆس لەسەر گواستنەوەی پوگبا گەیشتونەتە رێکەوتنێک بۆ ئەوەی کۆتایی بەم کارە بھێنن بە ھێنان پوگبا بۆ یانەی مێرەنگی ، سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە پوگبا ئارەزووی یاری کردن دەکات لە ریزی یانەی ریال مەدرید، رۆژنامەی ئاسیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا پوگبا ئارەزووی یاری کردنی ھەیە لە یانەی شاھانە رۆژنامەی دیلۆ سپۆرتیش ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەاو پوگبا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی یانەی مێرەنگی بڕی ١٢٠ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە داناوە ئەمیش لەسەر داوای زێدانی ھاونیشتمانی پوگبا بووە کە سوورە لەسەر ھێنانی ئەم یاریزانە، ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کە یانەی شاھانە بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە فەرەنسیە پەڵکیش بکات بۆ ریزی یانەکەی لە خولی ئیسپانیا خۆی بەھێز بکات ، ھەرچەندە یانەی یۆڤانتۆس لە ھەوڵآ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەیەتی جگە لەوەش یانەکانی بەرشلۆنە و چێلسی و مان یونایتدو مان سیتی و پاریس سان جێرمان لە ھەوڵی ڕازی کردنی ئەم یاریزانەن بەڵام پێ دەچێت کاریگەری زێدانی فەرەنسی لەسەر ئەم یاریزانە زۆر بێت بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەی شاھانە.
کارزان کانەبی
Top