ئەمریكا گەڕایەوە بۆ ململانێكانی كۆپا ئەمریكا
هەڵبژاردەی ئەمریكا بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانەی یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم رووبەڕووی هەڵبژاردەی كۆستاریكا بووەوەو توانی یارییەكەش بباتەوە، كە بەم ئەنجامە گەڕایەوە بۆ ململانێكانی یارییەكانی كۆپا ئەمریكا.
هەڵبژاردەی ئەمریكا لەیارییەكەی بەرانبەر كۆستاریكا توانی چوار گۆڵ تۆماربكاتو ببێتە خاوەنی سێ خاڵ لەكۆمەڵەكەی، كە ئەگەر یاری داهاتوو بەرێتەوە، ئەوە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی هەشت تیپی پاڵەوانییەتی كۆپا ئەمریكا.
ئەمریكا لەیاری یەكەمدا بەهەڵبژاردەی كۆلۆمبیا دۆڕابوو، كە كۆتا یاریشی لەكۆمەڵەی یەكەم بەرانبەر هەڵبژاردەی پاراگوای دەبێتو دەبێت بەهەر نرخێك بێت ئەو یارییە بەرێتەوە.
م
