داعش به چه‌كی كیمیایی هێرش دەكاتە سەر هانده‌رانی ئینگلته‌را لە یۆرۆدا
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه، لێكۆڵه‌ران چه‌ند زانیارییه‌كیان ئاشكرا كردووه، كه چه‌ند وێنه‌یه‌كی شاری مارسیلیای تێدا بووه، ئه‌و شاره‌ی میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌كات له یۆرۆ، هه‌روه‌ها زانیاری له‌باره‌ی شێوازه‌كانی هێرشی تیرۆریستیشی تێدایه، له میانی ئه‌و داتایانه‌ی له‌نێو لاپتۆپه‌كه‌ی سه‌لاح عه‌بدولسه‌لام هه‌بوونه، له میانی به‌كارهێنانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و تفه‌نگ و هه‌تا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیش، كه له‌وانه‌یه بۆ هێرشه‌كان چه‌كی كیمیاویش به‌كاربهێنن.
داتاكان وێنه‌ی به‌نده‌رێكی كۆنی ئه‌و شاره فه‌ره‌نسییه‌ی تێدایه، كه هانده‌رانی ئینگلته‌را له یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، نه‌خاسمه بۆ بینینی یاری یه‌كه‌میان له یۆرۆ به‌رامبه‌ر رووسیا له‌و شوێنه كۆده‌بنه‌وه، لێكۆڵه‌ران پێیانوایه ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێك ده‌بێت، له پیلانێكی تیرۆریستی بۆ هێرشكردنه سه‌ر هانده‌رانی ئینگلته‌را.
ئه‌مه‌و یه‌كێك له جێبه‌جێكارانی هێرشه‌كانی برۆكسل و پاریس، له مانگی ئاداری رابردوو له برۆكسل ده‌ستگیركرا و ده‌ست به‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌شیدا گیرا، له‌و كاته‌ی پاریس كه‌وته به‌ر هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستان له ساڵی رابردوودا، كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له 130 كه‌س، له میانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، كه یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسای كردبووه ئامانج.
م
