بایرن هەڕەشە لە ریال مەدرید دەکات
رۆمەنیگێ گوتی دەرگهی رۆیشتن بەڕووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و داڤید ئالابادا داخراوە و لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سپۆرت بیڵد گوتی، هیچ یاریزانێک لە یانەکەمان ناڕوات تا بایرن رازی نەبێت، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هەواڵانەی باس لە دانووستانی نێوان ئەو دوو یاریزانە و ریال مەدرید دهكهن.
سەرۆکی یانە باڤارییەکە باسی لە پەیوەندی بەهێزی یانەکەی و ریال مەدرید کرد بەڵام روونیکردەوە کە ئەوان لە دوای رووداوی رۆیشتنی ریبیرییەوە بۆ بایرن، هەموو شتێکیان لەوبارەیەوە کۆتایی پێهێناوە.
پێشتر ریال مەدرید هەوڵیدەدا گرێبەست لەگەڵ فرانک ریبێریدا بکات، بەڵام بایرن میونشن رێگەی لێگرت و ناچاربوو گرێبەستەکەی لەگەڵدا نوێبکاتەوە.
رۆمەنیگێ زیاتر روونیکردەوە کە خۆزێ ئانخیل سانچێزی بەڕێوەبەری گشتیی ریال مەدرید لە نامەیەکدا دڵنیای کردووەتەوە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی بایرندا ناکات بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی کارگێڕیی میونشن.
م
