رۆبێرتۆ مانچینی لە ئینتەرمیلان توڕەیە
ئینتەرمیلان لەلایەن ئەلێکس تۆهیری خاوەنییەوە بە کۆمەڵەی سانینگی وەبەرهێنی چینی فرۆشرا.
مانچینی لە لێدوانی بۆ رادیۆی دیجی گوتی من هیچم نەدەزانی لەسەر فرۆشتنی یانەکەم، بەر لە چەند رۆژێک تۆهیر پەیوەندی کردم و ئاگاداری کردمەوە کە فرۆشتنی یانەکە.
ئەو زیاتر گوتی بەر لەوە من هیچم نەدەزانی، من هیچ لەبارەی یانەکەمەوە نازانم، کاتێک قسەی لەسەر دەکەم کە بابەتەکان لەلام روون بێت.
سانینگی چینی 70 لەسەدی پشکەکانی ئینتەرمیلانی کڕی.
م
