ڕاهێنەری ئیسپانیا ناتوانم دۆڕاندن بەرانبەر جۆرجیا لە بیر بکەم

ڕاهێنەری ئیسپانیا ناتوانم دۆڕاندن بەرانبەر جۆرجیا لە بیر بکەم
ڕاهێنەری ئیسپانیا بە دۆڕاندنی هەڵبژاردەکەی لە یارییە دۆستانەکەی جۆرجیا بە ئەنجامی 1-0 زۆر نیگەرانە و دەڵێت ناتوانم ئاسەواری ئەو شکستە لەناو مێشکم بسڕمەوە.

لەم بارەیەوە، دیل بۆسکی لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییە دۆستانەکەی بەرانبەر جۆرجیا بە میدیاکارانی گوت” بە داخەوە لە دوایین و گرنگترین تاقی کردنەوە بەر لە پاڵەوانێتی ئەوروپا نەمانتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، لەم یارییەدا نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین، هەروەها نەمانتوانی بە باشی لێدان ئاڕاستەی گۆڵ بکەین و لە هەڵبژاردەیەک ببینەوە کە زۆر بەرەو دواوە پاشەکشەی کردبوو، ئەوە کارێکی خراپە ناتوانم ئەو دۆڕاندنە لە بیر بکەم، بەڵکو ناتوانم تا ماوەیەکی درێژ ئەو یارییە لە مێشکی خۆم بسڕمەوە”.
ئاشکرایە لە یارییە دۆستانەکەی دوێنێ شەو سێشەممە 7-6-2016 هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرەڕای ئەوەی بە تەواوی کۆنتڕۆلی یارییەکەی کردبوو، بەڵام بە تاکە گۆڵێک یارییەکەی بە جۆرجیا دۆڕاند.






م
Top