ڤینتۆرا بوو به‌ ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا

ڤینتۆرا بوو به‌ ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
كارلۆ تاڤیكیۆی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، كه‌ (جیامپیرۆ ڤینتۆرا)یان وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌ شوێنی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌ست نیشان كرد.

جیامپیرۆ ڤینتۆرا پاش یاریه‌كانی یۆرۆی فه‌ره‌نسا، ڕاسته‌وخۆ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا وه‌رده‌گرێت و مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌شی بڕی (1.300.000) یۆرۆ ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه‌، ڤینتۆرا ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی(تۆرینۆ و باری) كردووه‌ و زۆر گرنگی به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان ده‌دات.




م
Top