ڕۆژنامەکانی هەواڵ رایانگەیاند، خواستی هەردوو ڕاهێنەرە نوێیەکەی شاری مانچستەریان بۆ کڕینی دوو یاریزانی سوپەرستار ئاشکرا کرد. کە ئەوانیش هەر یەکە لە لیۆ مێسی ئەرژەنتینی و یانەی بارسێلۆنا و ئێریک ئۆبامیانگی گابۆنی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیە. بەپێی ئەوەی کە لە هەواڵەکەدا هاتووە، یانەی مان سیتی زیاترد ڵنیاییان هەیە لەوەی کە لیۆ مێسی یانەکەی گواردیۆلا بە پەسەندتر دەزانێت. ڕۆژنامەی “دەیلی ستار” کە سەرچاوەی زانیارێکەیە، ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە هەردوو ڕاهێنەری مان سیتی و مان یونایتد خواستیانە هێرشبەرە گابۆنێکەی دۆرتمۆند بکڕن. ئەمە و دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو نیازەکانی مانچستەر یونایتد لەسەر کڕینی لیۆ مێسی ئاشکرا بوو، هەرزوو ڕۆژنامەی مانچستەری ئیڤنینگ نیوز ئەوەی خستە ڕوو کە مێسی مان سیتی هەڵدەبژێرێت نەک مان یونایتد.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی مانچستەر سیتی دڵنییان خۆیان پیشانداوە لە ئەگەری جێ هێشتنی بارسێلۆنادا، تەنها ئاراستەی لیۆ مێسی یانەی ستیزن دەبێت. سەبارەت بەم هەواڵەیش، فێران سۆریانۆی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکە ڕایگەیاند: “دەست پێکردن و تاقی کردنەوەی هەر جێگایەکی تر لەلایەن لیۆ مێسیەوە، ئەوە یاریگای ئیتیحاد یەکەم هەڵبژاردەی ئەو دەبێت”
م