مێسی 64 هەزار یۆرۆی بردەوە و بەخشی

مێسی 64 هەزار یۆرۆی بردەوە و بەخشی
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سکاڵایەکی یاسایی لە رۆژنامەیەکی ئیسپانی بردەوە و بڕێک پارەشی وەک قەرەبوو وەرگرت کە دواتر بەخشییە رێکخراوە خێرخوازەکان.

مێسی رایگەیاند سکاڵایەکی لە رۆژنامەی لا رازۆنی ئیسپانی بردووەتەوە کە هەوڵیدابوو وێنەی ئەو بشێوێنێت.

مێسی دەڵێ ئەو رۆژنامەیە لە دوای یاری کۆتایی مۆندیالی 2014 هەوڵیدا وێنەی من لای خەڵک بشێوێنێت بەوەی تۆمەتباری کردم بەبەکارهێنانی مادەی وزەبەخش، بەڵام سکاڵام لەسەر تۆمارکرد و دادگا لە بەرژەوەندی من بڕیایدا و بڕی 64 هەزار و 590 یۆرۆ قەرەبووی بەسەر رۆژنامەکەدا سەپاند کە دەبێت بیداتە من.

مێسی ئەو بڕە پارەیەی بەخشییە رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بۆ کاری خێرخوازی.







م
Top