ریال مەدرید دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ پۆگبا ئامادەکردووە

ریال مەدرید دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ پۆگبا ئامادەکردووە
پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یوڤێنتۆس لە یانەی ریال مەدرید نزیکبووەتەوە و پێدەچێت لە ماوەی گواستنەوەدا پەیوەندی بەو یانەیە بکات.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان چەند رۆژێک پێش ئێستا رایانگەیاندبوو ریال مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخانبکات.

بەرنامەی ئالچیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید ئامادەیە 20 ملیۆنی دیکەش بخاتە سەر ئەو 100 ملیۆنە بۆ بەدەستهێنانی پۆگبا.

بەرنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مووچەی ساڵانەی ئەو گەنجە فەرەنسییە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە 12 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

پۆڵ پۆگبا ئێستا یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی جیهانە و زۆرترین چاوی لەسەرە، پێشتر ئەو ئاشکرایکردووە دەیەوێت لەگەڵ مێسی یاریبکات، بەڵام دەستەوارەی مەزنی ریال مەدرید رەنگە ئەو یاریزانە رازیبکات.







م
Top