دوایین وێنه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی كلای بڵاو ده‌كرێته‌وه
وێنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری گیراوه و ده‌رده‌كه‌وێت هێشتا ئه‌و یاریزانه‌ی بۆكسینگ (مشته‌كۆڵه) ده‌توانێ ده‌سته‌كانی وه‌ك جاران به‌رز بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (زه‌سه‌ن)ـی بریتانی له‌باره‌ی وێنه‌كه‌وه نوسیویه‌تی ، ئه‌و وێنه‌یه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر گیراوه، له‌وكاته‌ی وێنه‌گری ناوبراو سه‌ردانی ماڵی محه‌مه‌د عه‌لی كلای كردووه له شاری (ڤینیكس)ـی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكی و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بۆ گرتووه.
هه‌رچه‌نده وێنه‌گره بریتانیه‌كه به گومان بووه له‌وه‌ی كلای بتوانێت ده‌سته‌كانی به‌رز بكاته‌وه و وێنه بگریت، به‌ڵام وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت توانیویه‌تی ئه‌و كاره بكات، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لاواز بوو و توانای جارانیشی له ده‌ستدابوو.
وێنه‌گره‌كه ئه‌و 45 خوله‌كه‌ی وێنه‌ی بۆ كلای گرتووه و تا ئیستا نازانرێت دوای ئه‌و كه‌سی دیكه وێنه‌ی ناوبراوی گرتووه یان نا.
م
