گلەیی یاریزانانی ریال مەدرید ئەنجامی ھەبوو

گلەیی یاریزانانی ریال مەدرید ئەنجامی ھەبوو
پاش ئەوەی وەرزی رابردوو شاندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, نزیکەی ٤٤ ھەزار کیلۆمەتریان لە جیھان بڕی, ئەویش بە مەبەستی ئەنجامدانی کامپی مەشق و راھێنانی, گلەیی یاریزانانی ئەو یانەیەی لێکەوتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی “as”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بریاریانداوە وەرزی ئەمساڵ لە چاو ساڵی رابردوو گەشتی کەمتر بکەن, بۆ ئەوەی یایزانانەکانیان ھەست بە ماندوو بوون و بێزاری نەکەن, بۆیە ئەمساڵ تەنھا ١٨ ھەزار کیلۆمەتر لە گەشتدا دەبن.
ساڵانە یانەی ریال مەدرید, پێش دەسپێکردنی خولەکانی ئەوروپا گەشتی چەند وڵاتێک دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کامپی مەشق و راھێنان, بەڵام بە ھۆی ماوەی زۆری گەشتەکانیان کۆمەڵێک لە یاریزانانی ئەو یانەیە گلەییان ھەبوو.




م
Top