سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ هاندەرانی سەبارەت بە سیمیۆنی ئاسوودە دەکات
لەم بارەیەوە، (ئێنریکی سێرێزۆ) سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە گرێبەستی سیمیۆنی تا چوار ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت، با هاندەرانی یانەکە بە ئاسوودەیی بخەون، بیر لەو مەسەلەیە نەکەنەوە”.
چاودێرانی بواری تۆپی پێ ئەو قسانەی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە گورزێکی کوشندە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان لە قەڵەم دەدەن، بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕۆژنامەکانی فەرنسا ئاشکرایان کردبوو، کەبەرپرسانی یانە فەرەنسییەکە لەگەڵ سیمیۆنی لە گفتوگۆدان بۆ ئەوی وەک ڕاهێنەری داهاتووی پاریس سان جێرمان دەستنیشان بکرێت.
بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دوای ئەوەی یانەکەیان لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی کرد، داوا دەکەن گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرێکی بە ئەزموون واژۆ بکەن، بۆ ئەوەی تیپێکی بەهێز بنیات بنێن و بتوانن لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ ڕکابەری بکەن.
م
