ڕۆبێرتۆ کارلۆس لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت ڕۆناڵدۆ ئەمساڵ تۆپی زێڕین بباتەوە

ڕۆبێرتۆ کارلۆس لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت ڕۆناڵدۆ ئەمساڵ تۆپی زێڕین بباتەوە
لە لێدوانێکدا بۆ سایتێکی ئینگلیزی، ڕۆبێرتۆ کارلۆس، ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید پێشبینی کرد کە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەمساڵ تۆپی زێڕین (بالۆن دۆر) بباتەوە.

لەم ڕووەوە، کارلۆس لە دیدارێکی سایتی (سکواکا)ی ئینگلیزی گوتی” ئەنجامەکانی یۆرۆی 2016 کاریگەری زۆری لەسەر براوەی تۆپی زێڕین نابێت، بەدەستهێنانی ڕۆناڵدۆ بۆ نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید هۆکاری سەرەکی بردنەوەی ڕۆناڵدۆ دەبێت”.
سەبارەت بە مێسی، کارلۆس گوتی “مێسی یاریزانێکی زۆر باشە ، بەڵام دەبیت ئەوە بزانن کە هەمیشە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ براوەی تۆپی زێڕین دیاری دەکات، بۆیە من پێشبینی دەکەم ئەمساڵ ڕۆناڵدۆ خەڵاتەکە وەربگرێت.




م
Top