وادەی گەرانەوەی میسی ئاشکرا دەبێت

وادەی گەرانەوەی میسی ئاشکرا دەبێت
لیۆنێل میسی, یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئارجانتینا بە ھۆی ھەبوونی ئازار نەیتوانی لە یەکەم یاری ھەڵبژاردەی لە کۆپا ئەمێریکا بەشداری بکات.

تاتا مارتینۆ, راھێنەری ھەڵبژاردەی ئارجانتینا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە سەبارەت بە بارودۆخی میسی گوتی” میسی لە دوایین یەکەی مەشق و راھێنانەکان کەمێک ھەستی بە ئازار کرد, بۆیە پێمان باش بوو لەو یارییەدا بەشداری نەکات.
مارتینۆ سەبارەت بە گەرانەوەی لیۆ ئاشکرای کرد, پێدەچێت تا چوار رۆژی داھاتوو ئەو یاریزانە بە تەواوی لە ئازارەکەی رزگاری ببێت, بۆیە لە یاری داھاتووی ھەڵبژاردەکەمان بەشداری دەکات.




م
Top