یانەی ئارسناڵ؛ دوای ڤاردی، دەیەوێت ریاز مەحرەزیش بكات بە تۆپوەشێن

یانەی ئارسناڵ؛ دوای ڤاردی، دەیەوێت ریاز مەحرەزیش بكات بە تۆپوەشێن
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، دەیەوێت دووەم یاریزان لە لیستەر سیتییەوە بباتە ریزەكانییەوە و ئەمجارە هەوڵی دەستخستنی ریاز مەحرەز دەدات، كە پێشتر بە پێی راپۆرتە هەواڵەكان بەرانبەر 25 ملیۆن یۆرۆ، بۆندی یاریزان و گۆڵكاری یانەكە جیمی ڤاردی یەكلا كردووەتەوە و تەنیا پشكنینی پزیشكی ماوە.

لە بارەی ریاز مەحرەزەوە، پێشتر یانەی لیستەر سیتی لە 2014ـدا بە بەهای 400 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی ئەو یاریزانەی لە یانەی لۆ هاڤەری فەڕەنسییەوە دەست خستبوو، كە بووە باشترین یاریزانی وەرزی رابردوو و رۆڵێكی گەورەی بینی لە بردنەوەی ناسناوی پرێمەر لیگ بۆ لیستەر.

كلاودیۆ رانیێری راهێنەری یانەكە، دانی بەوەدا نا كە ڤاردی پێوەندیی بە ئارسناڵەوە دەكات، ئارسناڵ پێوستی بە یاریزانێكی باڵی وەك مەحرەزیش هەیە، بە تایبەت كە لەگەڵ ڤاردی، ئاشنای شێوازی یاریكردنی یەكترن.




م
Top