ئەلێگری ئامادەیە ئەلڤارۆ مۆراتا بە ماتیۆ كۆڤاسیچ بگۆڕێتەوە

ئەلێگری ئامادەیە ئەلڤارۆ مۆراتا بە ماتیۆ كۆڤاسیچ بگۆڕێتەوە
مێدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە، كە ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیا، رازی بووە بەوەی ماتیۆ كۆڤاسیچ ببرێتە ریزەكانیانەوە و دەستبەرداری ئەلڤارۆ مۆراتا بن.

ئەو یاریزانە كرواتییە، هاوینی رابردوو لە ئینتەر میلانەوە چووە ریاڵ مەدرید، بەڵام نەیتوانی شوێنپێ خۆی لەو یانەیەدا بكاتەوە، هەرچەندە یانەكانی ئینتەر و میلانیش هەوڵی ئەوە دەدەن بیگەڕێننەوە ئیتاڵیا، بەڵام یوڤی دەیەوێت بەرانبەر دەستبەرداربوونی مۆراتا، بۆندێكی ئاڵوگۆڕی لەگەڵ ریاڵ مەدریددا واژۆ بكات.

ریاڵ مەدرید كاتێك مۆراتای بە یوڤی فرۆشت، بژاردەی ئەوەی خستە نێو بۆندەكەوە، كە ئەم هاوینە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستی بخاتەوە، بەڵام لە باری بوونی كۆڤاسیچدا نرخی ئەو یاریزانە كەم دەبێتەوە.

رۆژنامەی تۆتۆسپۆرت بڵاوی كردووەتەوە، نرخی كۆڤاسیچ دەگاتە 20 ملیۆ یۆرۆ، بەڵام یوڤی دەیەوێت بە شێوەی خواستن دەستی بخات، لەگەڵ بژاردەی مافی كڕین.




م
Top