مۆدریچ باشترینی وڵاتەکەیەتی

مۆدریچ باشترینی وڵاتەکەیەتی
مۆدریچ باشترینی وڵاتەکەیەتی
لۆکا مۆدریچ یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی کرواتیا کە ئەمساڵ توانی ئاستێکی شایستە پێشکەش بکات لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ھەر بەم ھۆیشەوە نازناوی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپایان بەدەست ھێنا، مۆدریچ یەکێک لەم یاریزانانەی یانەی شاھانە بووە کە ھەریەک لە بینتز و زیزۆ زۆرترین متمانەیان بەم یاریزانە کردووە لە ھێلی ناوەڕاست ھەموو کات یاریزانی سەرەکی تیپەکەی بووە ، لە گەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەشی رۆلی گەورەی گێراوە لەسەر خستنی تیپەکەی بۆ یۆرۆی فەرەنسا کە بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگە یارییەکانی دەست پێبکات، لە ڕاپرسی وڵاتەکەشی لە کرواتیا مۆدریچ بە باشترین یاریزان دەستنیشان کراوە کە رۆلی کاریگەری بینیوە.
کارزان کانەبی
Top