پێرێز دەیەوێت لە رێگەی ئەدیداسەوە دژایەتی بەرسێلۆنا بكات

پێرێز دەیەوێت لە رێگەی ئەدیداسەوە دژایەتی بەرسێلۆنا بكات
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیای ئەدیداسی ئەڵمانی دژایەتی یانەی بارسێلۆنا بکات.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە کە پێرێز دەیەوێت زۆرترین پارەی لە رێگەی سپۆنسەری کردنی یانەکەیەوە دەست بکەوێت و پێش بارسێلۆنا بکەوێت کە بەم دواییە بۆندێکی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی بەست و لە رێگەیەوە ساڵانە بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ لەو کۆمپانیایە وەردەگرێت.پێرێز دەیەوێت لەکاتی نوێ کردنەوەی بۆندی یانەکەی لەگەڵ ئەدیداس بڕە پارەیەکی پێبدرێت کە لە بۆندەکەی بارسێلۆنا باشتر بێت بۆ ئەوەی ریاڵ مەدرید خاوەنی گرانترین بۆندی سپۆنسەری بێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کردووە ساڵانە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ یاخود ١٥٠ ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت.






م
Top