فێدرەر هۆكاری بەشداری نەكردنی لە رۆلان گارۆس ئاشكرا دەكات

فێدرەر هۆكاری بەشداری نەكردنی لە رۆلان گارۆس ئاشكرا دەكات
رۆجێر فێدرەری سویسری و سێیەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی ھەموو ئەو ھەواڵانەی بەدرۆخستەوە کە باسیان لەوە دەکرد ئەو یاریزانە بەھۆی خراپی کەش و ھەوای پاریس بەشداری پاڵەوانێتی رۆلان گارۆسی نەکردووە.
فێدرەر لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە بەھۆی ئازاری پشت پاشەکشەی لە پاڵەوانێتیەکە کرد، بەڵام زۆرێک لە راگەیاندنەکان بڵاویانکردەوە ئەو یاریزانە بەھۆی خراپی کەش و ھەوا پاشەکشەی کردوە.فێدرەر دوپاتی کردەوە کە ئەو ھەواڵانە دوورن لە راستیەوەو بۆ پاراستنی تەندروستی خۆی و چاکبوونەوە لەپێکانەکەی ئەو بڕیارەی داوە بەتایبەتی کە ئەم ساڵ لە ژمارەیەکی زۆری پاڵەوانێتی بەھۆی پێکانەوە بێ بەش بووە.لەو بارەیەوە فێدرەر وتی: توشی شۆک بووم کە بیستم من بەھۆی خراپی کەش و ھەوا پاشەکشەم کردوە، من بەھێز نەبووم بۆیە بڕیارە راستەکەم داو پاشەکشەم کرد.فێدرەر راشیگەیاند کە بەتەواوی لەپێکانەکەی چاک بووەتەوەو ئامادەیە بۆ ئەوەی بەشداری پاڵەوانێتیەکانی سەر یاریگای چیمەن بکات و سەرەتاش لە پالەوانێتی شتوتگارتەوە دەست پێدەکات.




م
Top