ئەمرۆ… فیدراسیۆنی ئیتاڵیا شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی ئاشكرا ده‌كات
كارلۆ تاڤیكیۆ، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا له لێدوانێكیدا كه ماڵپه‌ری (فوتباڵ ئیتاڵیا) بڵاوی كردۆته‌وه، گوتی: “سبه‌ینێ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ناوی ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاشكرا ده‌كه‌ین، كه پاش یۆری 2016 ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌كات”.
كاتێك پرسیاری لێ كرا ده‌رباره‌ی جیامبیرۆ ڤینتۆرا، گوتی: “ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و بێت، سبه‌ینێ هه‌موو شتێك ڕوون ده‌بێته‌وه”.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا تاڤیكیۆ گوتی: “به‌داخه‌وه پێشتر ده‌مزانی كه كۆنتی پاش یۆرۆ ماڵئاواییمان لێ ده‌كات، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی زۆر خۆش ده‌وێت و ئێمه‌یش ده‌یزانین، به‌ڵام ئیتر ئه‌مه‌یه تۆپی پێ”.
جێی باسه، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، پاش پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2016، كاره‌كانی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌ست پێ ده‌كات.
م
