ئاتلێتیكۆ مه‌درید 400 ملیۆن یۆرۆ ره‌تده‌كاته‌وه
راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئاتلێتیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستێكی 400 ملیۆن یۆرۆیی بۆ فرۆشتنی پێنج یاریزانی پێگه‌یشتووه، له‌نێوانیاندا ئه‌نتوان گریزمانی فڕه‌نسی و یان ئۆبلاكی گۆڵپارێز.
سێ یاریزانه‌كه‌ی تر بریتین له ساول نیگوێزی و كۆكی ناوه‌راستكار و دیگۆ گۆدینی ئۆرۆگوایی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م فرۆشتنی ئه‌م یاریزانانه دیگۆ سیمیۆنیه، كه له‌ماوه‌ی رابردوو رایگه‌یاند مه‌رجی مانه‌وه‌ی له یانه‌كه پارێزاریكردنه له‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه‌ی له یانه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كڕینی چه‌ند یاریزانێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵانی داهاتوو به‌هێزتر ركابه‌ری یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید و ئه‌وڕوپا بكات.
م
