مارکینۆس لە بەرشلۆنە داوا کراوە

مارکینۆس لە بەرشلۆنە داوا کراوە
مارکینۆس لە بەرشلۆنە داوا کراوە
مارکینوس یاریزانی ھێلی بەرگری ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە چەندین یانەی ئەوروپا گرێبەستی پێشکەش کراوە
بە تایبەتیش یانەی بەرشلۆنە کە ئێستا بەبەھێزی لەسەر ھێلە بۆ ئەوەی ڕازی بکات بۆ گواستنەوەی بۆ قەلای بلوگرانا ھەر چەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ سان جێرمان تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩یە ، ھەرچەندە ئێستا مارکینوس خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی کۆپا ئەمرێکایە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ولاتەکەی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، مارکینوس حەز بە مانەوە دەکات لە وڵاتـی فەرەنسا کە پێش سێ ساڵ ھاتۆتە ئەم وڵاتە چەندین دەستکەوتی لەگەڵ یانەکەی بەدەستھێناوە ، سەرچاوە ھەواڵیەکانی وڵاتی ئیسپانیاش ئەوەیان بلاو کرۆدتەوە کەوا یانەی بەرشلۆنە گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ یانەی پاریس سان جیچرمان بۆ گواستنەوەی مارکینوس بۆ ھەرێمی کەتالۆنیا بە ئامانجی ئەوەی بارسا سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ٢٢ ساڵیە وەربگرێت، جگە لە بەرسا ھەریەک لە یانەکانی چێلسی و ئەرسناڵ و مان یونایتد و مان سیتی ھەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانەیان داوە بۆ ئەوەی لەم ھاوینە بیگوازنەوە ریزی یانەکەیان.
کارزان کانەبی


Top