شالکە یاریزانێکی مان یونایتد دەرفێنێت
یانەی شالکەی ئەڵمانی ئەوەی بلاو کردۆتەوە کەوا یانەکەیان گرێبەستی لەگەڵ باستیان شڤاینشتایگەری یاریزانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی مۆرکردوە ، یانەکەش ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەکەیان بەفەرمی رێکەوتووە لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەڵمانییە ، پیشووتریش باستیان لە یانەی باڤارییەوە چۆتە یانەی مان یونایتد بەڵام وەکو نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لەم یانە ئینگلیزییە رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانی یانەی مان یونایتد ئارەزووی ئەوە دەکەن کەوا ئەم یاریزانە ئەڵمانییە بەردەوام بێت لەگەل یان بەتایبەتی لە دوای رۆیشتنی ڤانگالی ڕاھێنەری پێشووی یانەکە کە وەکو پێیوست درەفتی یاری کردنی وەکو پێویست بەم یاریزانە نەداوە بە ھۆی ئەو پێکانەی کە دووچاری بووە لە ئێستاشدا باستیان خەریکی مەشقەکانی ھەڵبژاردەکەیتی لە وڵات ئەڵمانیا بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی یۆرۆی فەرەنسا یانەی شالکەش ئەمساڵ دەیەوێت چەندین گرێبەستی گران بەھا مۆربکات.
کارزان کانەبی
