لە خولی پلە یەكی عێراقدا... برایەتی سەركەوتنێكی گرنگی بە دەستهێنا
لە یاریگەی كەركووك هەردوو یانەی گازی باكوور و دیالی رووبەرووی یەكتربوونەوە، ئەم یارییە بە ئەنجامی (1-1)گۆڵێك یەكسانبوو، تاكە گۆڵی گازی باكوور ئومێد جیهاد تۆماری كرد.
لە یارییەكی تردا لە یاریگەی یانەی گازی باكوور یانەی برایەتی سەرەكەوتنێكی گەورەی بە دەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (5-2)گۆڵ لە یانەی سەلاحەدینی بردەوە، گۆڵەكانی یانەی برایەتی لە رێگەی یاریزانان (هیدایەت لەتیف(2)گۆڵ، وریا كامەران، عومەر شیمال، محەمەد شێرزاد(حەمەلاو) تۆماركران.
بەم ئەنجامە یانەی برایەتی لە پێشەنگی كۆمەڵەكە دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ و یانەی گازی باكوور و دیالی بە كۆكردنەوەی خاڵێك لە پلەكانی دووەم و سێیەم دێن.
وا بریارە رۆژی هەینی یارییەكانی جەولەی دووەم ئەنجام بدرێت بەمێشوەیە.
گازی باكوور - برایەتی
دیالی - سەڵاحەدین
یارییەكان كاتژمێر 4:30ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
