رزگار عەلی چاوی لە ئەنجامی گەورەترە

رزگار عەلی چاوی لە ئەنجامی گەورەترە
رزگار عەلی چاوی لە ئەنجامی گەورەترە
دوای ئەوەی ئەم وەرزە کارگێڕانی یانەی سیروانی نوێ بەمەبەستی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە رزگار عەلیان وەکو ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەکەیان دەستنیشان کرد، ڕاھێنەری ناوبراو توانی سەرکەوتووبێت لە سەرخستنی تیپەکە بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان بە پلەی یەکەم و تاکە نوێنەری شاری سلێمانی دەبێت لە خولەکە، لە بارەی مانەوەشی لە گەڵ تیپی تۆپی پێی یانەکەش رزگار عەلی ڕاھێنەری ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من وەکو ڕاھێنەری یانەکە بەردەوام دەبم بۆ ئەوەی بتوانین لە وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان درێژە بە کارەکانمان بدەین لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ ھەر چەندە ئەمساڵ توانیمان کێبرکێ بکەین لەگەڵ سەرجەم یانەکانی تر کە دوجار بەرھەمەکەمان چنیەوە سوپاسی یاریزانان و کارگێڕانی یانەکەش دەکەین کە ئەوان ھاوکارێکی باشی تیپەکەمان بوون و توانیمان ئامانجی خۆمان بپێکین، ھەوڵیش دەدەین بەرنامەی باشتر دابنێن بۆ تیپەکەمان بۆ ئەوەی درێژە پێدەری ئەنجامی شایستە بین و یانەی سیروانی نوێ قۆناخ بە قۆناخ بەرەوو پێش ببەین.

کارزان کانەبی
Top