یانەی بەرشلۆنە بە زوویی جێی مارك بارترا پڕ دەكاتەوە

یانەی بەرشلۆنە بە زوویی جێی مارك بارترا پڕ دەكاتەوە
دوای رۆییشتنی مارك بارترا لە یانەی بەرشلۆنە، یانەكەی هەرێمی كاتەلۆنیا، دەیەوێت جێگرەوەی ئەو یاریزانە بە زوویی بباتە ریزەكانییەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەكە، ئەوەی راگەیاندووە، یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت بۆند لەگەڵ ساموێل ئۆمتیتی بەرگریكاری یانەی لیۆنی فەڕەنسیدا واژۆ بكات.

بەرشلۆنە وای دەبینێت كە بۆندكردن لەگەڵ یاریزانی ناوبراو سوودی زۆری دەبێت بۆ یانەكە، بە تایبەت كە دەتوانێت لە چەقی بەرگری و لای چەپیش یاری بكات، ئەویش بژاردەیەكی تەكتیكییە بۆ لویس ئێنریكیی راهێنەر.






م
Top