بروا نوری بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
بروا نوری لە دایكبووی ساڵی 1987 و خەلكی شاری سلێمانیە و لە یانەی ئۆسترسۆندس لە خولی نایابی سوید یاری دەكات لە هێڵی ناوەراست و لە زۆربەی یارییەكانی یانەكەی كاپتنە.
لە ماوەی رابردوو چەندین جار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا، بەڵام داوایەكی رەتكردووە، چونكە هیوای ئەوە بوو یاری بۆ هەڵبژاردەی یەكەمی سوید بكات لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا، كەچی راهێنەری هەڵبژاردەی سوید بانگهێشتی نەكرد و لە یارییە دۆستانەكاندا یاریزانێك تووشی پێكانێكی سەخت هات، هاندەران لە سوید داوای بانگهێشتكردنی بروا نوریان كرد، كەچی راهێنەر ملكەچی داواكاری جەماوەر نەبوو، بۆیە لە كۆتاییدا بروا نوری ئامادەیی خۆی نیشاندا یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بكات.
بروا نوری لە ئەكادیمیای ئەیك سۆلنا-ی سویدی پێگەیشت، بەڵام بەهۆی پێكان ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە، كەچی پێش سێ ساڵ پەیوەندی بە یانەی ئۆسترسۆندس-ی سویدی كرد و ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد.
چاوەروان دەكرێت لە رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراق بكات.
رێبین رەمزی
