ڕیاڵ مه‌درید خه‌زێنه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه تاڵان ده‌كات
خاڵێكی دیكه‌ی كلاسیكۆی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه كلاسیكۆی خه‌رجكردنی پاره‌یه له نێوانیاندا، هه‌ركاتێك به‌رشه‌لۆنه نازناوه‌كان بباته‌وه ڕیاڵ شێتانه پاره بۆ هێنانی یاریزانان خه‌رج ده‌كات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. بۆیه پاش بردنه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ له‌لایه‌ن ڕیاڵه‌وه ئێستا كێچێكی گه‌وره له كه‌وڵی به‌رشه‌لۆنه‌دایه بۆ خه‌رجكردنی پاره و هێنانی یاریزانان.
كێ نازناو بباته‌وه ئه‌و دی تاڵان ده‌كات
ڕۆژنامه‌ی "ماركا"ـی مه‌دریدی له ڕاپۆرتێكی سه‌ره‌نجڕاكێشدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كلاسیكۆی نێوان به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌درید دیوێكی دارایی به‌هێزیشی هه‌یه، هه‌ركاتێك هه‌ركامێكیان یارییه‌كانی نێوانیان ده‌باته‌وه ملیۆنان دۆلار له فرۆشتنی پشكه‌كانیان له بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانیدا قازانج ده‌كات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام كاتێك یه‌كێكیان نازناوێكی گه‌وره ده‌باته‌وه ئه‌وا ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ردوو ده‌ستی بۆ خه‌رجكردن و هێنانی یاریزانان واڵا ده‌كات.
له ئێستاشدا پاش ئه‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری دووه‌م له 3 ساڵدا نازناوی چامپیۆنس لیگی به‌رز كرده‌وه، به‌رشه‌لۆنه كوێرانه پلان بۆ بازاڕی گواستنه‌وه داده‌نێت و پلانی نوێكردنه‌وه‌ی نیمچه‌ته‌واوه‌تی یانه‌كه‌ی داناوه.
"ماركا" ڕوونی كردووه‌ته‌وه له 16 ساڵی ڕابردوودا ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه نزیكه‌ی 3 ملیار یۆرۆیان له ڕكابه‌ری یه‌كتریدا خه‌رج كردووه، به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 2000 تاكو 2006 نزیكه‌ی 800 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی یاریزانان و مووچه‌كانیان خه‌رج كرد تاكو توانی تیپێكی ئه‌وتۆ دروست بكات كه بتوانێت تاجی ئه‌وروپا له‌سه‌ر بنێت.
ڕیاڵ مه‌دریدیش له 2002 تاكو 2014 زیاتر له 1 ملیارد و 200 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كرد تاكو توانی جارێكی دیكه ده‌ستی به جووته گوێ زله‌كه‌ی چامپیۆنس لیگ بگاته‌وه.
له ئێستاشدا كه ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 11ـه‌مین ئه‌و تاجه‌ی له‌سه‌رنایه‌وه به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یه 250 ملیۆن یۆرۆ له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا خه‌رج بكات.
8 ده‌فرۆشێت و 6 یاریزان ده‌كڕێت
به‌رشه‌لۆنه له‌م وه‌رزه‌دا تا ئێستا 140 ملیۆن یۆرۆی قازانج كردووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی لالیگا و جامی شا و داهاتی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی یارییه‌كانی و فرۆشتنی تیكتی یاریگاكه‌ی. پلانی به‌رشه‌لۆنه وه‌هابوو كه پاره‌ی داهاتی ئه‌م وه‌رزه‌ی له پرۆژه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی یاریگه‌كه‌یی و دانه‌وه‌ی هه‌ندێك له قه‌رزه‌كانی خه‌رج بكات، كه‌چی خوان فرانی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به چواندنی لێدانه سزاكه‌ی ئیدی سه‌رجه‌م پلانه‌كانی بلۆگرانای هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌ئێستادا به‌رشه‌لۆنه پێویستی به وه‌رگرتنی قه‌رزی زیاتره تاوه‌كو بتوانێت ئه‌و 6 یاریزانه‌ی به ئامانجی گرتوون بۆ یاریگای كامپ نۆیان بگوازێته‌وه.
به‌رشه‌لۆنه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌ندێك یاریزان ده‌فرۆشێت، تا ئێستا فرۆشتنی ئالڤێس به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه، مارك بارترا و ماسكیرانۆش له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆیشتن ڕاده‌گه‌یه‌نن. هه‌ریه‌كه له ئاردا تۆران و سێرجی ڕۆبه‌رتۆ، ئادریانۆ و ڤالمارین و ماسیۆس ده‌خرێنه لیستی فرۆشتنه‌وه.
له به‌رانبه‌ریشدا به‌رشه‌لۆنه ته‌نها 6 یاریزانی به ئامانج گرتوون ئه‌وانیش بریتین له ماركینۆس ـی به‌رازیلی له پاریس سانت جێرمان و جۆن ستۆن ـی ئینگلیزی له ئیڤه‌رتۆن كه ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه بۆ به‌هێزكردنی هێلی به‌رگرین كه لاوازترین هێڵی به‌رشه‌لۆنه بووه له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا.
ئه‌م دوو یاریزانه‌ش له ئێستادا نرخی هه‌ریه‌كه‌یان له سه‌روو 50 ملیۆن یۆرۆوه‌یه له بازاڕی گواستنه‌وه‌دا. "ماركا" ده‌ڵێت پاریس سانت جێرمان پێویستی به فرۆشتنی كه‌س نییه، مه‌گه‌ر یاریزانه‌كه خۆی بیه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بدات و بۆ ماركینۆس 60 ملیۆن یۆرۆیه.
ئیڤه‌رتۆنیش به كه‌متر له 50 ملیۆن یۆرۆ ڕازی نابێت جۆنزی به‌توانا بڕوات، چونكه ده‌زانێت نه‌ك هه‌ر به‌رشه‌لۆنه به‌ڵكو زۆرێك له گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا چاویان له‌م ئه‌ستێره به‌هێزه بڕیوه.
هاوكات به‌رشه‌لۆنه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نۆلیتۆ له سێڵتاڤیگۆ خستووه‌ته گه‌ڕ و ئاماده‌یه بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ ته‌رخان بكات. به‌هه‌مان شێوه‌ش 3 یاریزانی دیكه‌ی بۆ شوێنه‌كانی ماسكیرانۆ، ئاڵڤێس و تۆران پێویسته و بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆی 2016 ده‌كات.
م
