مارادۆنا یادەوەرییەکانی مۆندیالی 1986 مەکسیک لە کتێبێکدا چاپ دەکات
لەم بارەیەوە، مارادۆنا (دانیال ئارکوکسی) ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی یادەوەرییەکانی لەم مۆندیالە لە کتێبێک بە ناو نیشانی (بەم جۆرە جامەکەمان بردەوە) دابڕێژێت، لەم کتێبەدا مارادۆنا باسی نهێنی و وردەکارییەکانی بردنەوەی ئارژەنتینای لەو مۆندیالە دەکات.
سەبارەت بەم کتێبە (ئارکوکسی) ڕۆژنامەنووس دەڵێت” بۆ نووسینەوەی کتێبەکە چوومە دوبەی بۆ ئەوەی گوێ لە مارادۆنا بگرم و دوای 18 ڕۆژ گەڕامەوە تا ئەو کتێبە تەواو بکەم، کە باس لەڕۆژانی بەر لە مۆندیالی 1986 و کاتی بەڕێوەبردنی یارییەکان دەکات، هەروەها ئاماژە بە پەیوەندییە بەهێزەکانی مارادۆنا لەگەڵ سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارژەنتینا و (کارلۆس بیلارۆدی) ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە و (باسارێلا)ی کاپتنی پێشووی تیمەکە کردووە.
ئاشکرایە، کە مارادۆنا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەدەستهێنانی جامی مۆندیالی مەکسیک بۆ هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا هەبوو. هەر لەو پاڵەوانێتییەشدا ئەفسانەکەی ئارژەنتینا گۆڵێکی بە دەست لە پیتەر شیلتۆنی گۆڵپارێزی ئینگلتەڕا تۆمار کرد، کە ئەو کات هەرایەکی زۆری نایەوە و تا ئیستاش باسی لێوە دەکرێت.
م
