بۆچی رۆناڵدۆ گاڵتە بە مێسی دەکات
ماڵپەری دیارۆ گۆڵ دەڵی رۆناڵدۆ بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی گوتووە ئەگەر من ئەوەم بکردایە کە مێسی کردوویەتی لە خۆدزینەوە لە باجەکان، بێگومان لە ئیسپانیا دەریاندەکردم.
ماڵپەرەکە هەروەها دەڵێ کریستیانۆ لەوە تێناگات چۆن مێسی بێتاوان کراوە لە خۆدزینەوە لە باجەکان، تەنیا لەبەرئەوەی گوتویەتی ئەو تەماشای نووسراوەکان ناکات و تەنیا واژوویان لەسەر دەکات.
داواکاری گشتی ئیسپانیا داوایکردووە مێسی بێتاوان دابنرێت لە تۆمەتەکان، لە هەمان کاتدا داوایکردووە 18 مانگ باوکی بەندبکرێت لەبەرئەوەی ئاگاداری چۆنیەتی خۆدزینەوەکان بووە لە باجەکان.
تا ئێستا دیار نییە کەی بڕیاری کۆتایی دادگا دەردەچێت لەبارەی دۆسێیەکەوە.
م
