هاوڕێکانی لویس سوارێز دۆڕان
هەڵبژاردەی مەکسیک لە یارییەکەدا بەهێزێکی زۆرەوە دەستیپێکرد و هەر زوو لە خولەکی 4 لە رێگەی ئەلڤارۆ پێرێرای بەرگریکەری ئۆرۆگوایەوە (کە بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان کرد) پێشکەوت.
گۆڵەکانی دیکەی ئۆرۆگوای لە رێگەی رافایل مارکێز و هێرێراوە تۆمارکران و تاکە گۆڵی ئۆرۆگوایش دیێگۆ گۆدین تۆماریکرد.
هەڵبژاردەی مەکسیک پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵەوانیەتییەکەی گرت و هەڵبژاردەی ڤێنزوێلاش کە پێشتر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە جامایکای بردبووەوە، پلەی دووەمی گرت.
بەرەبەیانی سبەی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکە درێژەیان دەبێت و بەهێزترین یاری لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی هەڵگری نازناوی پاڵەوانیەتییەکەدا دەبێت.
م
