مێسی داوای بینینی سەرکردەیەکی سیاسی دەکات

مێسی داوای بینینی سەرکردەیەکی سیاسی دەکات
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هیواخوازە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی کۆپا ئەمێریکادا لە ئەمریکا، چاوی بە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەو وڵاتە بکەوێت.

مێسی لە لێدوانی بۆ بەرنامەی مۆندۆ لیۆ لە تەلەڤزیۆنی ئەرجەنتین کە ماڵپەری فوتبۆڵ گواستویەتییەوە دەڵێ پێموانییە بینینی سەرۆکی ئەمریکا ئاسان بێت، بەڵام لەوانەشە رووبدات، من هیواخوازم لە کۆشکی سپی چاوم پێی بکەوێت.

پێدەچێ پەیوەندییەکی دووراودووری باش لە نێوان ئۆباما و مێسیدا هەبێت، بەتایبەت کە ئۆباما حەز بە وەرزش دەکات و جارجارەش لە یاری باسکە و رەگبیدا بەشدارە.

پێشتر کچەکانی ئۆباما داوای بینینی مێسییان کرد و ئەویش درێسێکی خۆی بە دیاری بۆ ناردن.





م
Top