جۆكۆڤیچ بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوویدا جامی رۆلاند گارۆسی برده‌وه
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، ئاندی مارای ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (6 ـ 3) برده‌وه، به‌ڵام له دوای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سه‌ركه‌وتن و خۆشییه‌كان جۆكۆڤیچ ده‌ستی پێكرد و دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه به ئه‌نجامی (6 ـ 1) و (6 ـ 2).
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میشدا به دواساته‌كانی جۆكۆڤیچ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و مسۆگه‌ركردنی نازناوه‌كه گه‌ڕایه‌وه و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌شی به (6 ـ 4) ته‌واو كرد و بووه خاوه‌نی نازناوه‌كه.
جۆكۆڤیچ پێشتر 3 جار گه‌یشۆته فیناڵی رۆلاند گارۆس، به‌ڵام نه‌یتوانی بوو ببێته پاڵه‌وان، ئه‌مجاره‌یان به خه‌ونه‌كه‌ی گه‌یشت و توانی دوازده‌یه‌مین نازناوی گه‌وره‌ی گراند سلام بباته‌وه.
م
