گۆڵكارانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بناسە

گۆڵكارانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بناسە
رۆژی یەكشەممە لە هەرێمی ئەبخازیا كۆتایی بە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان هات، كاتێك هەڵبژاردەی ئەبخازیا بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی نازناوی پاڵەوانێیتیەكە بە دەستبهێنێت، هەر لەم پاڵەوانێتیە یاریزانی هەڵبژاردەی پەنجاب (پیرۆێل عەمار) نازناوی گۆڵكاری خولەكەی بە دەستهێنا بە تۆماركردنی 7 گۆڵ، هەر خۆشی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی بوو، كاتێك توانی لە دوو یاری هاترێك تۆمار بكات و هەروەها دوو گۆڵیش بۆ هەڵبژاردەكەی دروست بكات، ریزبەندی كۆتایی گۆڵكارانی خولەكە بەمشێوەیە بوو:
1- پیروێل عەمار هەڵبژاردەی ئەبخازیا (7)گۆڵ.
2- گاندیلیان دێڤید هەڵبژاردەی ئەرمینیای رۆژئاوا (6)گۆڵ
3-هۆدگای لاسیزو هەڵبژاردەی سیزكلاند (5)گۆڵ
4-پراندێلی ماتیۆ هەڵبژاردەی پادانیا (5)گۆڵ
5-بارنە ڤیكاس هەڵبژاردەی سیزكلاند (4)گۆڵ
6-كۆرتڤە دیمتری هەڵبژاردەی ئەبخازیا (4)گۆڵ
7-شۆنیا رەسلان هەڵبژاردەی ئەبخازیا (4)گۆڵ
8-تۆران خەلیل هەڵبژاردەی باكووری قوبرس (4)گۆڵ.
جێگەی باسە لەم پاڵەوانێتیە یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان هونەر ئەحمەد بە تۆماركردنی دوو گۆڵ گۆلكاری هەڵبژاردەی كوردستان لە خولەكە بوو.
رێبین رەمزی
Top