ئەبخازیا بووە پاڵەوانی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا
لە رۆژی یەكشەممە دوو یاری گرنگ ئەنجامدرا، لەسەر یاری پلەی سێیەم و چوارەم هەردوو هەڵبژاردەی پادانیا و باكووری قوبرس رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی باكووری قوبرس پلەی سێیەمی بە دەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ لە هەڵبژاردەی پادانیای بردووە.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا و پەنجاب رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییە دراماتیكیەدا لە كاتی ئاسایی یارییەكەدا بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسانبوون، لە لێدانی یەكلاكەرەوەدا هەڵبژاردەی ئەبخازیا بە ئەنجامی (6-5) گۆڵ سەركەوتنی بە دەستهێنا، بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەبخازیا بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆی نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بە دەستهێنا.
ریزبەندی كۆتایی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بەمشێوەیە:
1- ئەبخازیا
2- پەنجاب
3-باكووری قوبرس
4- پادانیا
5- ساپمی
6- ئەرمینیای رۆژئاوا
7- كۆریا یەكگرتوو
8- كوردستان
9- سیزكلاند
10- سۆمیلاند
11- ریتیا
12- دوورگەكانی جاكوس
جێگەی باسە هەڵبژاردەی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە خراپترین ئەنجامی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد.
رێبین رەمزی
