چینییەکان لە کڕینی یانەی ئینتەر میلان نزیک دەبنەوە

چینییەکان لە کڕینی یانەی ئینتەر میلان نزیک دەبنەوە
گفتوگۆی وەبەرهێنەرە چینییەکان و سەرۆکی یانەی ئینتەر میلان بۆ فرۆشتنی یانەکە بەردەوامە و بە گوێرەی قسەی ڕۆژنامەکان هەردوو لا لە یەک نزیک بوونەتەوە.

ڕۆژنامەی (لاگازیتا دیلا سپۆرت) لەم ڕووەوە، ئاشکرای کردووە، کە دانیشتنی بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان لەگەڵ وەبەرهێنەری چینییەکان تا سبەی دوشەممە بەردەوامی دەبێت و ڕەنگە لە چەند سەعاتی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی لەیەک نزیک بوونەوەیەکی بەرچاو لە نێوان هەردوو لایەندا بەدی کرا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە چینییەکان خوازیارن 70% پشەکەکانی یانەی ئینتەر میلان بە دەست بهێنن، بۆیە گەر هەردوولا ڕێک بکەون، ئەوا ئەگەری هەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستی فرۆشتنی یانەی ئینتەر میلان لە نێوان هەردوو لایەن واژۆ بکرێت.





م
Top