سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا لەسەر مێسی یانەکە بە کەم تەرخەم تاوانبار دەکات
لەم بارەیەوە، لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بارسا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی” پێویستبوو یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستێکی بەهێزتر سەبارەت بە کێشەی مێسی و خانەوادەکەی لەگەڵ دادگاکان وەربگرێت”. هەروەها ئاماژەی کردووە، کە بەهۆی ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر مێسی و خانەوادەکەی زۆر خەمناکە”.
لاپۆرتا لە درێژەی قسەکانی ئاشکرای کردووە، کە ئەو سیاسەتەی دژی مێسی پەیڕەوی دەکرێت، ئامانجەکەی دوورخستنەوەی مێسییە لە یانەی بارسێلۆنا، بەڕاستی یانەکە نەیتوانی کێشەی باشترین یاریزانی جیهان لەگەڵ دادگا یەکلایی بکاتەوە.
ئاشکرایە، دادگایی کردنی مێسی و باوکی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستە لە ئیسپانیا کۆتایی هات، تێیدا مێسی بە بێ تاوان لەقەڵەم درا، بڕیارە باوکی یاریزانەکەش بۆ ماوەی 18 مانگ زیندانی بکرێت.
م
