دوو یاریزانی بایرن میونشن دەستیان بە راھێنانەکانیان کردەوە

دوو یاریزانی بایرن میونشن دەستیان بە راھێنانەکانیان کردەوە
لە کاتێکدا زۆربەی یاریزانانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ ھەڵبژاردەکانیان سەرقالی کۆپا ئەمێریکا و یورۆی٢٠١٦, بەڵام ئاریێن رۆبێن و ھۆلگێر بادشتوبەر لە پێکانیان رزگارییان بووە و لە کامپی یانەکەیان دەستیان بە راھێنانەکانیان کردۆتەوە.

ماوەی چەند مانگێک بوو, بە ھۆی پێکانەوە رۆبنی ھوڵەندی و بادشتوبەری ئەڵمانی, نەیانتوانی بەشداری لەگەڵ یانەکەیاندا بکەن, بەڵام ئەو دوو یاریزانە دوێنی بە شێوەیەکی تایبەت دەستیان بە راھێنانەکانیان کردەوە.

لەمبارەیەوە پێگەی فەرمی یانەی باڤاری ئەو ھەواڵەی پشت راست کردەوە و بڵاویشیکردەوە, ھەردوو یاریزانی یانەکەیان دەستیان بە راھێنانەکانیان کردۆتەوە.





م
Top