مۆراتا تووشی پێکان بوو

مۆراتا تووشی پێکان بوو
ئالڤارۆ مۆراتا, ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا, بەشداری راھێنانەکانی دوێنی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی “marca”ـی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات, ئالڤارۆ مۆراتا بە ھۆی ئەو پێکانەی لە یاری دۆستانەی ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور تووشی بوو, دوێنی نەیتوانی بەشداری لە راھێناىەکان بکاف, بۆیە نیگەرانی لای ھاندەران دروستکردووە بەوەی نەتوانێت بەشداری یۆرۆی٢٠١٦ بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, مۆراتا بە تەنیا راھێنان دەکات و ئەو پێکانەی لە ماسولکەکانی رانی چەپیدا تووشی بووە, قورس نیە بۆیە لە رۆژانی داھاتوو بە بێ کێشە بەشداری لە راھێنانەکانی کۆمەڵ دەکاتەوە.



م
Top