پێلێ ئاستی مێسی و کریستیانۆ لە نێیمار بەرزترە
پێلێ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (ماڕکا) گوتی” کاتێک نێیمار لە تەمەنێکی بچووک دابوو من دەیناسم، ئەوکات ڕاهێنەرەکانی ستایشیان دەکرد و بە یاریزانێکی ناوازەیان وەسف دەکرد، بەڕای من ئەو یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام کوالیتی ئاستی ناگاتە ئاستی هەردوو ئەستێرە مێسی و ڕۆناڵدۆ، من بەلامەوە مێسی باشترین یاریزانی جیهانە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش شێوازێکی یاری جیاوازی هەیە”.
سەبارەت بە زێدەڕۆیی نێیمار لە هەندێک یاریدا، پێلێ دەڵێت” هەموو یاریزانێک شێوازی تایبەتی خۆی لەیاریکردن هەیە، بەڵام پێویستە ڕێز لە توانای بەرامبەرەکەشت بگری، هەر وەکو ڕۆماریۆ لە یارییەکان ئەنجامی دەدا.
م
