یوسف سەعید بە دووەم باشترین ناوبژیوان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا
لەسەر ئاستی باشترین ناوبژیوانی ناوەراستی پلە یەكی عێراق، ناوبژیوانی شاری كەركووك یوسف سەعید بە دووەم باشترین ناوبژیوان دەستنیشانكرا، چونكە لەم وەرزی خولی نایابی عێراق كەمترین هەڵەی لە یارییەكان كردووە.
لەسەر ئاستی یاریدەدەری ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی، یاریدەدەری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئەمیر داوود بە دووەم باشترین یاریدەدەری ناوبژیوان دەستنیشانكرا.
یوسف سەعید لەم وەرزی خولی نایابی عێراق و كوردستان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی لە گشت یارییەكان بە باشی و كەمترین هەڵە بەرێوەببات، ئەمەش سەرنجی چاودێرانی بواری ناوبژیوانی بۆ خۆی راكێشا و بەیەكێك لە ناوبژیوانە دوارۆژەكانی عێراق و كوردستانیان دانا.
لەبەرانبەردا ئەمیر داوود لەم وەرزدا پلەی بەرزكرایەوە لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیا بووە ناوبژیوانی (نوخبە)ی ئاسیا و چەندین یاری گرنگ و هەستیاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا و یارییەكانی پاڵاوتن و چەند یارییەكی تر بەرێوەبردووە.
رێبین رەمزی
