راهێنه‌رى داهاتووى ئیتاڵیا ئاشكرا بوو

راهێنه‌رى داهاتووى ئیتاڵیا ئاشكرا بوو
فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیتاڵیاوه‌ هه‌نگاوه‌كانى بۆ ده‌ستنیشانكردنى راهێنه‌رى داهاتووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایى ده‌بات بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئانتۆنیۆ كۆنتى كه‌ بڕیاره‌ دواى یارییه‌كانى یۆرۆ ئیتاڵیا به‌ره‌و چێڵسى به‌جێبهێلێت .

رۆژنامه‌ى " لاگازیتا دیلۆسپۆرت" ئاشكرایكردووه‌، فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئیتاڵیاو گیامبیرۆ فینتۆراى راهێنه‌رى پێشووى تۆرینۆ گه‌یشتونته‌ رێككه‌وتن تاوه‌كو پۆستى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ دواى یۆرۆى 2016 وه‌ربگرێت .

به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بۆنده‌كه‌ى جیامبیرو فینتورا بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ، بۆ هه‌ر سالێكیش بڕى 3 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.




م
Top