ئارسێناڵ به‌م نزیكانه كڕینی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره راده‌گه‌یه‌نێت
به‌پێی هه‌واڵی میره‌ری بریتانیا، یانه‌ی ئارسێناڵ به بڕی 20 ملیۆن پاوه‌ند و به مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 120 هه‌زار پاوه‌ند له كڕینی جه‌یمی ڤاردی ته‌مه‌ن 29 ساڵان نزیك بۆته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ڤاردی بۆ ریزه‌كانی ئارسێناڵ، ده‌بێته لێدانێكی كوشنده بۆ ئامانجه‌كه‌ی یۆرگن كلوبی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ئه‌م یاریزانه‌ی كردبووه ئامانج.
ڤاردی ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی بۆ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی تۆمار كرد و 24 گۆڵیشی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد و به جیاوازی گۆڵێك له هاری كه‌ینی گۆڵكاری خوله‌كه دوور بوو.
م
